ئاگادارییه‌ك بۆ خوێندكارانی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌

ئاگادارییه‌ك بۆ خوێندكارانی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌زمونه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ رێگه‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ خۆیه‌وه‌ له‌ ئاگاداری‌ نامه‌یه‌كدا داوایه‌ك له‌ خوێندكاران ده‌كات.

له‌ ئاگاداری‌ نامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌زمونه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، داوا له‌ خوێندكارانی‌ قۆناغی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ ده‌كات كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ لینكێكه‌وه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانه‌وه‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌، نمره‌ی‌ قۆناغی‌ (10، 11)ی‌ خۆیان وه‌ربگرن، له‌ رێگه‌ی‌ نووسینی‌ كۆده‌كه‌یانه‌وه‌.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ نمره‌ی‌ ئه‌و دوو قۆناغه‌ی‌ خوێندنیان به‌ زووترین كات سه‌ردانی‌ خوێندنگه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌.

پێشتر فاتیح مه‌وله‌وی‌ زاده‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێش جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان، ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ قۆناغی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ‌و 12ی‌ ئاماده‌یی‌ راده‌گه‌یه‌نین".



بۆ بینینی نمرەی ئەو دوو قۆناغەت کلیک لێرەبکە
http://www.azmoonakan.org/public/anjam/anjam.aspx























خه‌ندان
Top