شانۆگەرییەك لە ستۆكهۆڵم "ترس رۆح لاواز دەكات"

شانۆگەرییەك لە ستۆكهۆڵم
لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، شانۆگەرییەك بەناونیشانی "ترس رۆح لاواز دەكات" لە دەرهێنانێ خانمە دەرهێنەر و ئەكتەر نادیە ویس نمایشكرا.

ئەم بەرهەمە شانۆییە لە نووسینی نووسەری ئەڵمانی راینەر فاسپندەرە ، تێیدا تیشك دەخاتە سەر دەمارگیری و فاشیزمی نوێ.

ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە تیشك دەخاتە سەر مامەڵەی رۆژئاوا لە بەرامبەر پەنابەران كە هەمیشە وەك چینی سێیەمی كۆمەڵگا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لە شانۆگەرییەكەدا باس لە یەكترناسینی كچێكی ئەوروپی و كوڕێكی مەغربی دەكات، دواجار پەیوەندییەكەیان دەبێتە پەیوەندییەكی سۆزداری.

لەم بەرهەمە شانۆییەدا خانمە ئەكتەری شانۆیی مۆلین ئیك و ئەكتەری شانۆیی باشكیم نزایرج رۆڵی سەرەكیان گێڕا.
Top