مۆزەخانەیەك بۆ ئەحمەدی خانی دەكرێتەوە

مۆزەخانەیەك بۆ ئەحمەدی خانی دەكرێتەوە
كارەكان لە ناوچەی "دوگۆ بایەزید" ی شاری ئاگری لە كوردستانی باكور بۆ تەواوكردنی مۆزەخانەیەكی تایبەت بەشاعیری كورد ئەحمەدی خانی بەردەوامن. لەم مۆزەخانەیەدا بە دانانی پەیکەری لە مۆم درستکراو باس لە ژیان و کارەکانی ئەحمەدی خانی دەکرێت.

ئەم مۆزەخانەیە لە سێ‌ بەش پێكدێت، یەكەمیان بەناوی "بەهاری زارۆکان"ە. لەم بەشەدا چەند قوتابیەك پیشان دەدرێن کە لە كاتی وانە ووتنەوەدا گوی لە ئەحمەدی خانی دەگرن و زانیاری پێناسەی ئەحمەدی خانی و دیوانەكانی و كەلوپەلەكانی لە خۆ دەگرێت.

بەشی دووەمی مۆزەخانەكە بەناوی "بنچینەكانی باوەڕ"ە، سەعیدی نەورەسی پیشاندەدات چون وانەیەك لە بابەتی ورە لە ئەحمەدی خانی فێردەبێت.

بەشی سییەمیش بڕیارە ناوی"مەم و زین"ی لێبنرێت، تایبەت دەبێت بەداستانی مەم و زین.

بەپێی لێدوانی قایمقامی ناوچەی دۆگۆ بایەزید ئەم مۆزەخانەیە مانگی ئابی داهاتوو تەواو دەبێت.
Top