به‌همه‌ن قوبادی: له رێگه‌ی سینه‌ماوه كوردستان زیاتر ده‌ناسرێت
به‌همه‌ن قوبادی كه وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی فیلمه بڵنده‌كانی پۆڵه‌ندا له حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سه‌ربه‌خۆی "پلووس ئاف كامێڕا" سه‌ردانی وڵاتی پۆڵه‌ندای كردووه، رۆژی 10 ئایار/ مایۆ 2014 له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی زانكۆی "یاگییه‌لۆنیان" له رێوره‌سمێكدا ئاماده‌بوو كه به بۆنه‌ی 650یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئه‌م زانكۆیه‌ی شاری كراكۆف سازكرا.
زانكۆی یاگییه‌لۆنیان دووه‌مین زانكۆیه كه له ناوه‌ندیی ئه‌ورووپا دامه‌زراوه و مێژووی دامه‌زراندنه‌كه‌شی بۆ ساڵی 1364 زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌م رێوه‌ره‌سمه‌دا زیاد ره‌ئه‌ووف نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵه‌نداش له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری پۆڵه‌ندا، وه‌زیری كلتووری ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و زۆربه‌ی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی وڵاتی پۆڵه‌ندا و هونه‌رمه‌ندان تێیدا ئاماده‌بوون.
به‌همه‌ن قوبادی له كاتی مانه‌وه‌ی له وڵاتی پۆڵه‌ندا، وتووێژی جیاوازی له‌گه‌ڵ گۆڤار و رۆژنامه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته ئه‌نجامدا و له وڵامی پرسیاری یه‌كێك له‌م گۆڤارانه‌دا گوتی "سینه‌مای كوردی له هه‌ولێر خه‌ریكه پێی ده‌گرێت و له یه‌ك یا دوو ساڵی داهاتوودا، سینه‌مای كوردی بێ گومان به شێوه‌ی سیسته‌ماتێك ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئێستا له هه‌ولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م به‌و هۆیه‌یه كه پێش له هه‌موو شتێك من كوردم و ئه‌و هه‌سته هێمنایه‌تییه‌ی كه له‌م نیشتمانه هه‌مه له هیچ شوێنێكی دیكه، به‌تایبه‌ت له ئێران، نه‌مبووه".
گوتیشی: دووهه‌م هۆی مانه‌وه‌م له‌م شاره ئه‌وه‌یه كه لێره زیاتر له هه‌ر شوێنیكی دیكه بوونی من وه‌ك فیلمساز و هونه‌رمه‌ندێك پێویسته. هه‌روه‌ها ئه‌و ئازادییه راده‌ربڕینه‌ی له‌وێ بوونی هه‌یه له هۆیه‌كانی دیكه‌ی مانه‌وه‌مه. ده‌بێت بڵێیم له داهاتوویه‌كی نزیكدا له رێگای سینه‌ماوه، كوردستان زیاتر ده‌ناسن.
قوبادی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: كورد، نه‌ته‌وه‌یه‌كی 40 ملیۆن كه‌سییه و ئاڵای خۆی هه‌یه، به‌ڵام جێی سه‌رسووڕمان ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه نیشتمانێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت. ئه‌م یه‌كپارچه نه‌بوونه، رێگربووه له په‌یوه‌ندیی قووڵ و به‌ربڵاوی كورده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر. بۆ نموونه دایكم تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه زیندووه گومانم نییه بتوانێت زیاتر له چه‌ند ملیۆن كه‌س له‌م 45 ملیۆنه تێبگات. ئه‌وه‌ی كه دایكم له‌م ته‌مه‌نده‌دا ته‌نیا توانیوییه‌تی به‌شێكی چكۆله له‌م كلتوور و خه‌ڵكه بناسێت و تێبگات، جێگای سه‌رسووڕمانه.