لە بەردەڕەش پێشانگای شێوەکاری بۆ ماموستایان کرایەوە

لە بەردەڕەش پێشانگای شێوەکاری بۆ ماموستایان کرایەوە
لە ژێر چاودێریی بەرێوبەری پەروەردەی بەردەرەش، غازی رەمەزان، بەشی چالاكی و هونەریی قوتابخانەكان سێیەمین پێشانگای شێوەكاریی بۆ ژمارەێك لە ماموستایانی شێوەكاری سەربە پەروەردەی بەردەرەش کردەوە.





بەرێوبەری پەروەرەدی بەردەرەش، بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: جێگای خۆشحاڵیمانە ئەمرۆ بە ئامادەبوونی ژمارەێك لە چین و توێژی دەڤەرەكە و سەرپەرشتیارانی پەروەردە و ماموستایان هونەری بەشی چالاكی و هونەری پەروەردەكەمان، پێشانگاێكی شێوەكاری بۆ 7 ماموستای شێوەكاری سنووری پەروەدەكەمان كرایەوە.



غازی رەمەزان، گوتی: شێوەكارەكان بە دەست رەنگینیی خۆیان و مامەلەكردنی هونەرییانە لەگەل فلچە و پێنوسەكانیان جوانترین تابلۆ نەخشاندبوو، خۆیان وەكو قەڵای هونەری و ئەندێشە و هزری قوتابیان بروێنن بۆ ئەوەی لە دوا رۆژدا رەنگدانەوەی هونەی لە ناخیان بچەسپێت.



ئەگەر سەرنجێكت لە تابلوكان بدایە زیاتر سروشتی جوانی كوردستان و پێكەوە ژیانی نەتەوەی دابو نەریت لە وێنەكان بە دی دەكرن .



بەرێوبەری بەروەردە، گوتیشی: یەكێك لە پێوەرە بنچینەییەكانی سەركەوتنی هەر وڵاتێك لە ڕوی شارستانی و ئامرازەكانی پێگەیاندنی مرۆڤەكان، چونكە هونەر هیچ سنوورێكی نییە.
Top