خانەنشینانی پەروەردەی كۆیە رێزیان لێنرا

خانەنشینانی پەروەردەی كۆیە رێزیان لێنرا
كارزان كانەبی
لە درێژەی كارو چاڵاكیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرو بەمەبەستی رێزگرتن لەو تەمەنەی خانەنشینانی سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە لە مامۆستایان و فەرمانبەران كە لە ماوەی كاركردنیان لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە نێو قوتابخانەكان و كۆڵەندەدان بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی كارا بۆ دوارۆژی گەلەكەمان و ئەوخزمەت بێ وەچانەی ئەوان لە پێناو پێشخستنی ئاستی توانای پەروەردەیی لە سنوری پەروەردەی كۆیە، لەهۆڵی چاڵاكی قوتابخانەكان لە قەزای كۆیە بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پەروەردەی هەولێرو شێخ چاپوك قایمقامی قەزای كۆیەو بەرێوەبەری پەروەردەی كۆیە و ژمارەیەك لەسەرپەرشتیاران و مامۆستایان(49) مامۆستا و فەرمابنەر لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە خەڵاتی رێزلینانیان پێبەخشرا كە لە ماوەی كاركردنیان وەكو مامۆستا و فەرمانبەر خزمەتیان بە پرۆسەی پەروەردە كردوە لە قوتابخانەكان، لە وتەیەكیشدا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر خزمەتی ئەو خانەنشینانەی بەرز نرخاند كە لە ماوەی تەمەنی كاكردنیان خزمەتێكی زۆریان بەپرۆسەی پەروەردە و فێركردن كردوە و ئەركی ئێمەش كە لێرەدا لە حزووری ئێوە ئەو خزمەتی ئێوە بەرز بنرخنێن وگرنگی دان بە ئێوەش ئەركی ئێمەیە وەكو بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، چونكە ئێوە تەمەنێكیتان بەخشی بۆ پرۆسەی پەروەردە و بیناتنانی نەوەیەكی كارا بۆ كۆمەڵگا لەسەر دەستی ئێوەی ئازیز بووە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە خزمەت كردن بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرو دەرگای پەروەردەی گشتی هەولێریش كرایەوەیە بۆ هەر پێشنیارو سەڕەنج و كێشەیەك، دووبارە ماوەی خزمەت كردنتان بەرز دەنرخێنین لە لە پرۆسەیەكی گرنگی پەروەردەیی كە ئێوە لە سالانێك خزمەتان كردوە، دواتریش بەرێوەبەری پەروەردەی كۆیە دەست خۆشی لە بەرێوەبەری پەروەردەی گشتی هەولێر كرد بە خەڵات كردنی ئەو خانەنیشنانەی كە تەمەنێكیان لە بواری پەروەردە تەرخان كردوە و هاتنی بەرێوەبەری گشتیش بۆ قەزای كۆیە و پێدانی رێزلێنان و خەڵاتی ئەوان گرنگی دانی زیاترە بە پرۆسەی پەروەردە، دواتریش لە مەڕاسیمێكی شایستەدا سەرجەم خانەنشینانی سنورەكە خەڵات كران.
Top