وزارەتی پەرەوەده‌ی عێراق ١٠ نمرە بەقوتابیانی پۆلی سێ وشەش دەدات

وزارەتی پەرەوەده‌ی عێراق ١٠ نمرە بەقوتابیانی پۆلی سێ وشەش دەدات
لەكۆبوونەوەیەكدا وه‌زارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا كەوا ١٠ نمرە بەو قوتابیانانە بدات كەوا لە سێ وانە كەوتوون وناتوانن تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی سێیەم وشەشی ئامادەیی بدات جگە لەپارێزگای ئەنبار ئەو بڕیارە جێبەجێ ناكرێت.





وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، سەلامە حەسەن، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەكۆبوونەوەیەكی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی فەرمانگاكانی وەزارەت بڕیار درا كەوا بۆ ئەو قوتابیانانەی كەوا لەسێ وانە كەوتوون وناتوانن تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ بكەن كەوا لەپۆلی سێ وشەشی ئامادەیین ١٠ نمریان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن لەتاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ بەشدار بن.



گوتیشی: ئەم بڕیارەی بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی عێراق دێت ولەسەرجەم شارەكانی عێراق جێبەجێ دەكرێت جگە لەپارێزگای ئەنبار بەهۆی ئەوەی كە تایبەت مەندی هەیە وئۆپراسیۆنی سەربازی تێدایە وبڕیاری تایبەتی خۆی هەیە.



سەبارەت بەپێدانی خولی سێیەم بۆ ئەو قوتابیانانەی كەوا لەتاقیكردنەوەكان دەكەون ڕایگەیاند: كەوا تا ئێستا هیچ بڕیاریك لەو باریەوە نیە وتاوەكو تەواو بوونی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلەكانی سێیەم ناوەندی وشەشی ئامادەیی لەچاوەڕوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ هەر بڕیاریك ووزارەتی پەروەردە بەزوترین كات جێبەجێ دەكات.







Top