لە مەغریب فیلمێک لەبارەی خەباتی مستەفا بارزانی نمایش دەکرێ

 لە مەغریب فیلمێک لەبارەی خەباتی مستەفا بارزانی نمایش دەکرێ
لە فێستیڤاڵی سینەمایی مەغریب فیلمێک لەبارەی خەباتی مستەفا بارزانی نمایش دەکرێ.

شاخەوان ئیدریس، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمە پڕۆژەیەکی گەورەیە کە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری دەبێت و تێدا باس لە خەباتی مستەفا بارزانی دەکات لە بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان.

ناوبراو راشیگەیاند، چاوەڕێ دەکەین ئەو فیلمە لەو فێستڤاڵە خەڵات بەدەستبهێنێ و تاوەکو ئێستاش کاری ئامادەکردنی ئەو فیلمە دۆکیۆمێنتارییە بەردەوامە.

ئەو قسانەی بەڕێوەبەری سینمای هەولێر دوای ئەوەهات کە عەبدە ئەلحیمر، سەرۆکی فێستیڤاڵی شوێنپەنجەی داهێنانە سینماییەکان لە شاری ریبات-ی پایتەختی مەغریب بڵاویکردەوە، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ شاندی سینەمای کوردی لە هەرێمی کوردستانی عێراق رێککەوتووین کە فیلمێک لەبارەی خەباتی مەلا مستەفا بارزانی لەو فیستیڤاڵە نمایش بکرێت، کە تێدا تیشک دەخاتە سەر وێستگەکانی ژیانی و خەباتەکەی.

بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر دەڵێت، پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ مەغریب هەیە و لە فێستڤاڵی ساڵی رابردوودا بەشدارییمان کردووە. ئەمەش دەبێتە دووەمینجار بەشداری ئەو فێستڤیاڵە بکەین.

فیستیڤاڵی شوێنپەنجەی داهێنانە سینماییەکان لە ریبات لە رۆژی 6ی مانگی ئایار دەستپێدەکات و تاوەکو 10ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت و شاندێکی راگەیاندن و هونەری و سینەمایی لە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت.








رووداو
Top