فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ كچان ناقیژێنن" له زانكۆكانی ئێران نمایشكرا
ئه‌م فیلمه نوێیه‌ی خانمه سینه‌ماكاری كرماشانی پووران دره‌خشه‌نده كه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی بینه‌رانی 31مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی فه‌جر و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئێرانییه‌كانی له‌نده‌نه، له رۆژانی رابردوودا له زانكۆكانی سنه، شیراز و زه‌نجان نمایشكرا و پاشان له لایه‌ن قوتابیانی ئه‌م زانكۆیانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرا.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ كچان ناقیژێنن" به ئاماده‌بوونی پووران دره‌خشه‌نده سه‌ره‌تا به یارمه‌تی بنكه‌ی خێرخوازی "مێهر" له هۆڵی عه‌لامه ته‌باته‌بایی زانكۆی ئازادی شاری زه‌نجان نمایشكرا و پاشان كۆڕی رخنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م فیلمه به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و قوتابیانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م فیلمه له ته‌لاری فه‌جری زانكۆی شیراز و له زانكۆی زانستیی پزیشكی زانكۆی كوردستان له شاری سنه نمایشكرا و له لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی ئه‌م دوو زانكۆیه‌وه خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
"بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن" كه له سینه‌ماكانی وڵاتانی ئێران، كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا چۆته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان، تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵ له ئاستی دنیادا نمایشكراوه، له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئافره‌تانی داكا له وڵاتی به‌نگلادیش نمایشكرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری به‌رهه‌می خانمه سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له ڕۆژانی 9 تا 13ی ئازار/ مارس 2014 له شاری داكا له وڵاتی به‌نگلادیش به‌ڕێوه‌چوو.