"میسی به‌غدا" له لیستی درێژی ئۆسكاردا بۆ ساڵی 2015 تۆماركرا
خه‌لیفه به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له دوو رۆژی رابردوودا، "میسی به‌غدا" توانی سێ خه‌ڵاتی سینه‌مایی وه‌ك باشترین فیلم به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو، فیلمه‌كه‌ی له 17مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رمۆدا له ئه‌مه‌ریكا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی مه‌سقه‌ت له عومان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی MM11 بۆ فیلمی تۆپی پێ له ئه‌ڵمانیا، دووه‌م خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا.
گوتیشی، گرنگترین خه‌ڵات له‌م سێ خه‌ڵاتانه، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی به‌رۆمۆدا بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌رێگه‌یه‌وه فیلمه‌كه‌ی توانی بچێته لیستی درێژی ئۆسكاردا بۆ ساڵی 2015.
خه‌لیفه روونیشی كرده‌وه، ساڵانه به هه‌زارن كورته فیلم به‌رهه‌م ده‌هێندرێن، به‌ڵام ته‌نها 50 كورته فیلم له لیستی درێژی ئۆسكاردا تۆمار ده‌كرێن، دواتر پێنج له‌م فیلمانه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین كورته فیلم كاندید ده‌كرێن.
"میسی به‌غدا" به وه‌رگرتنی ئه‌م سێ خه‌ڵاته نوێییه، ده‌بێته خاوه‌نی 32 خه‌ڵاتی جیهانی، له رێگه‌ی هه‌ردوو كورته فیلمی "خاكی پاڵه‌وانان" و "میسی به‌غدا" ئێستا خاوه‌نی 56 خه‌ڵاتی جیهانییه كه له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كاندا به‌ده‌ستی هێناوه.
سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه له دایك بووی شارۆچكه‌ی زاخۆیه و له وڵاتی به‌لژیكا نیشته‌جێیه، به وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاتانه توانیویه‌تی ریكۆردی وه‌رگرتنی زۆرترین خه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، عێراق و به‌لژیكا بشكێنێت.
PNA