"میسیی به‌غدا" له‌ فێستیڤاڵێكی فینله‌ندا خه‌ڵاتكرا

كورته‌ فیلمی "میسیی به‌غدا" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌، خه‌ڵاتی تایبه‌تی "جۆری"ـی خولی 44مینی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی تامپیێر وه‌ربگرت.



خه‌لیفه‌ به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، فێستیڤاڵی تامپیێر یه‌كێك له‌ گرنگترین فێستیڤاڵه‌كانی كورته‌ فیلمه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.



ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، 81 كورته‌ فیلم بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵ له‌ به‌شی پێشبڕكێدا به‌شداربوون، فیلمی ئه‌و توانی خه‌ڵاتی دووه‌می فێستیڤاڵ وه‌ربگرێت، كه‌ خه‌ڵاتی تایبه‌تی داده‌وه‌ران "جۆری" بوو.



به‌م خه‌ڵاته‌ "میسی به‌غدا" ده‌بێته‌ خاوه‌نی 29 خه‌ڵاتی جیهانی كه‌ تا ئێستا له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كاندا وه‌ری گرتووه‌، تا ئێستاش له‌ 100 فێستیڤاڵی سینه‌ماییدا نمایشكراوه‌.
Top