بەدواداچوون بۆ قوتابخانەئامادەییەكانی كەسنەزان و بەحركە و دارەتوو بنەسلاوە دەكرێت

بەدواداچوون بۆ قوتابخانەئامادەییەكانی كەسنەزان و بەحركە و دارەتوو بنەسلاوە دەكرێت
كارزان كانەبی
بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی قوتابخانەكان لە نەبوونی میلاكی پێوست لە وانە زانستیەكان و كێشەی كۆنی بینایەو زۆری ژمارەی قوتابیان و بەدواداچوون بۆ كێشەی w-cقوتابخانەكان بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە دوو سەردانی مەیدانی جیا بە یاوەری هەریەك لە قایمقامی بنەسلاوە و بەرێوەبەری ناحیەی بەحركە و بەرێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێرو بەرێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێرو شاندێكی پەروەردەیی بە دواداچوونی بۆ هەریەك لە لە قوتابخانەكانی (دواناوەندی ڕاوێژ، ئامادەیی بەحركەی كچان) لە ناحیەی بەحركە و ئامادەییەكان سێنك كوڕان و بینایی كچان لە ناحیەی كەسنەزان و هەریەك لە ئامادەییەكانی سەران و دارەتووی كچتن و بڕایی و تریفەی كچان و باخانی كچان ودارەتووی كوڕان و لە هەردوو شارۆچكەی بنەسلاوە و دارەتوو بەسەركرانەوە لەنزیكەوە بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرجەم قوتابیانی پۆڵی 12ی ئامادەیی قوتابخانەكان بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەی كۆبووەوە و چەندین رێنمایی گرنگی پێشكەش كردن لەسەر چۆنیەتی تاقی كردنەوەكانی كۆتایی ساڵ و دابەشكردنی نمرەكانی قوتابیان وچەندین رێنمایی گرنگ تایبەت بە پرۆسەی تاقی كردنەوەكانی قوتابی 12كەئێستا بۆتە بەربەست بۆ قوتابیانی قۆناغە جیاوازەكان، دواتریش بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەرگای گفت و گۆی لەگەڵ قوتابیان كردوە بۆ گوێ گرتن لە كێشەو گرفتەكانی قوتابخانەكان و قوتابیان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانیان بە تایبەتی لە كۆنی ژمارەیەك لە قوتابخانەكان كە نۆژەن كردنەوەی پێیوست، بەرێوەبەری گشتی هیوای سەركەوتنی بۆقوتابیان خواست و گوتیشی دەرگای پەروەردەی قەزاكان و پەروەردەی گشتی لەسەر پشتە بۆ گەیاندنی هەر پیش نیار و كێشەو گرفتێك بۆ ئەوەی بەهیمەتی هەموومان چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزینەوە، بتوانین خزمەت بە پرۆسەكە بكەین لە سنوری پارێزگاری هەولێر، لەلایەن خۆشیانەوە قوتابیان و مامۆستایان سوپاسی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێریان كرد بۆ ئەم بەدواداچوونە مەیدانیانە.
Top