"ماسی و پشیله" له فیستیڤاڵی فیلمی ئه‌ستانبوڵ دوو خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا
نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی موكری له دوو سانسی جیاوازدا له به‌شی پێشبڕكێی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا نمایشكرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه خه‌ڵاتی باشترین فیلم و هه‌روه‌ها له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێبه‌خشرا.
رێوره‌سمی كۆتایی 13ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌ستانبوڵ شه‌وی یه‌كشه‌ممه 23 شوبات / فه‌برایه‌ری 2014 له شاری ئه‌ستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو و بۆ یه‌كه‌مین جاره له مێژووی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا فیلمێك دوو خه‌ڵات به‌ده‌ستبێنێت.
"ماسی و پشیله" به ئاماده‌بوونی شه‌هرام موكری وه‌ك ته‌نیا فیلم له كیشوه‌ری ئاسیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دوو خه‌ڵاته له‌گه‌ڵ نۆ فیلمی سینه‌ماییی سینه‌ماكارانی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكی له ركابه‌ریدابوو.
گرینگی ئه‌م خه‌ڵاته له‌وه‌دایه كه فیستیڤاڵی فیلمی ئه‌ستانبوڵ تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و فیلمه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه له فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی جیهاندا خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه.
له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا سینه‌ماكارانی ناوداری دنیا ده‌یڤید لینچ و میشێل گۆندری وه‌ك میوانی شانازی ئاماده‌بوون و گۆندری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی فیلمسازی خۆی بۆ قوتابانی سینه‌ما هاته ئاخاوتن.
13ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌ستانبوڵ له رۆژانی 13 تا 23 شوبات/ فه‌برایه‌ری 2013 به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "ماسی و پشیله" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له چه‌ندین سانسی جیاوازدا له به‌شی "جۆرێك ئه‌زموون" له میانه‌ی 32مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر له شاری تاران نمایشكرا و له لایه‌ن سینه‌ماكاران، رخنه‌گرانی سینه‌ما و رۆژنامه‌نووسانه‌وه پێشوازی لێكرا به شێوه‌یه‌ك كه به‌رپرسانی فیستیڤاڵی فه‌جر ناچاربوون دوو سانسی تایبه‌ت بۆ نمایشی ئه‌م فیلمه له ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی تاوه‌ری میلادی شاری تاران ته‌رخان بكه‌ن.