هه‌ولێر به‌شداری له كۆتایی چالاكییه‌كانی به‌غدا پایته‌ختی رۆشنبیری ده‌كات
تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره میللییه‌كان كۆكتێلێكی كه‌لتووری گۆرانی و موزیكی كوردی پێشكه‌ش كر به چه‌ند نمایش و سه‌مایه‌كی كوردی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی فۆلكلۆری ره‌سه‌نی كوردی بوو، شایه‌نی وتنه وه‌فدی هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی ئۆران عزه‌دین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێم ، رابیته‌ی هۆتێل و چێشتخانه‌كان و كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر.