بەدوا داچوون بۆ كێشەی قوتابیانی پۆلی دوازدە دەكرێ لە قوتابخانەكان

بەدوا داچوون بۆ كێشەی قوتابیانی پۆلی دوازدە دەكرێ لە قوتابخانەكان
كارزان كانەبی
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی و لە قوتابخانە ئامادەییەكان بە تایبەتی دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو هەردوو قوتابیە یەكەمەكانی سەر ئاستی زانستی و وێژەی لە سنوری پارێزگای هەولێربوون، و بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی قوتابخانە ئامادەییەكان لە سەنتەری شاری هەولێرو هەریەك لە پەروەردەكانی دەشتی هەولێرو دەوروبەر و شۆر بوونەوە بۆ ناو كێشەی قوتابیان و مامۆستایان بە تایبەتی لە زۆری پشووەكان و زۆری پرۆگرامی خوێندن و زۆری قوتابی لە پۆلەكان و كەمی كاتی خوێندن لە ئامادەییەكانی قوتابخانەكان شەوان و رۆژ، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شاندێكی پەروەردەیی لە نزیكەوە هەریەك لە ئامادەییەكانی (شۆرشی كچان، ڤینۆسی ئێواران، كوردایەتی كوڕأن، گەڵی كوڕان،دانازی كوڕان، چوار چرای كچان، ئامادەیی میدیای كچان، ئازادی كوڕان، شێخ مەحمودی كوڕان )ی بەسەر كردەوە لە نزیكەوە لەگەڵ سەرجەم قوتابیانی پۆڵی 12ی هەردوو قۆناغی زانستی و وێژەیی لەسەرجەم قوتابخانەكان كۆبووەوە دواتریش بە جیا لەگەڵ مامۆستایان بابەتە گشتیەكان كۆبووە، بۆ لە نزیكەوە ئاگاردبوون لە بەڕەوو كۆتایی چوونی ساڵێ خوێندن و هاندانی قوتابیان بۆ گرنگی دانی زیاتر بە وانەكانیان و خزمەت كردنیان و چارەسەر كردنی گرفتەكانیان لە نێو قوتابخانەو خوڵقاندنی كەشێكی لەبار بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، دواتریش قوتابیان و مامۆستایان چەندین كێشەو ئارێشت و ئاڕاستەی بەرێوەبەری گشتی كرد و ئەویش بڕیاری ئەوەی دا كەوا كێشەكانیان بەرزبكاتەوە بۆوەزارەتی پەروەردە بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.
Top