كێشەی پەروەردەییەكانی سنوری پەروەردەی مەخموربەدوادچوونی بۆدەكرێت

كێشەی پەروەردەییەكانی سنوری پەروەردەی مەخموربەدوادچوونی بۆدەكرێت
كارزان كانەبی- مەخمور-گولان
بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموركە سنوری بەرفراوانی لە ناوچەكە ژمارەیەكی زۆر گوند دەگریتە ئەستۆی كە بە ناوچەی دەشتی قەراج و كەندێناوەناسراوە، لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەكەش چەندین كێشە بوونی هەیە لە نەبوونی میلاكی پێویست لە هەندێك لە بابەتە زانستیەكان بە تایبەتی لە وانەی بیركاری و بابتە زانستیەكان و كەمی و زیادی میلاك و وكێشەی كۆنی بینیایە وكەمی كەل و پەلی پێویست لە هەندێك پێوێستیەكانی كەرتی پەروەردە، بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی كاروباری ناوچەكە، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری بەرێوەبەری پەروەردەی مەخمورو شاندێك لە سەرپەرشتیارانی پسپۆری و دڵنیای جۆری لە گرفتەكانی كۆلیەوە، لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكان و سەپەرشتیارانی پەروەردەی ناوبراو كۆبووە، لە كۆبوونەوەشكەدا بەرێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر چەند پرسێكی گرنگی پەروەردەیی لە نێو پرۆسەی خوێندن كە لە قۆناغی ئێستا پێویستە بۆ بەڕەوو پێش بردنی پرۆسەكە لە ناو قوتابخانەكاندا، كێشەی باری ئاسایش لە هەندێك لە گوندەكان دوور لە سنوری سەنتەری قەزای مەخمور پرسی لێكدانی قوتابخانەكان بەهۆی كەمی قوتابی لە هەندێك قوتابخانە و كەمی مامۆستا بۆیان لە بابتە جۆراوجۆرەكان و بوونی ژمارەیەك قوتابخانە كە میلاكی پەروەردەی موسلن چەندین پرسی گرنگی تر بە بارودۆخی پرۆسەی پەروەردە لە سنوری قەزای مەخمور لهەریەك لە ناحیەكانی دیبەگە و باقرت وسەرگەڕان دواتریش داوای لە بەرێوەبەری قوتابخانەكان و سەرپەرشتیاران سنوری پەروەردە كرد كە بە گیانێكی بەرزی پەروەردەیی هەڵس و كەوت بكەن لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایان بكەن پێشوازی كردن لە كەس و كاری قوتابیان هاوكاری كردنیان بۆ گەشە كردنی زیاتری پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە سنورەكە،دواتریش بەرێوەبەری قوتابخانەكان وسەرپەرشتیاران چەندین كێشەو گرفتیان لە كێشەی نەبوونی میلاكی پێویست و گواستنەوەی مامۆستایان و كۆنی بینایەكان و دروست كردنی بینایی تازە خڕانە روو، بەرێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە مامۆستایان و قوتابیانی ناوچەكە كرد بۆ گرنگی دان بە كەرتی پەروەردە، لەلایەكی دیكەوەش بەرێوەبەری گشتی هەریەك لە قوتابخانەكانی دیبەگەی بنەڕەتی و پەشێوەی بنەڕەتی و ئامادەیی كەنداڵی تێكەلاو و كاوەی ئاسنگەری بەسەر كردەوە لە نزیكەوە گوێ بۆداواكارییەكانی مامۆستایانی سنورەكە گرت.
Top