\"میسی به‌غدا\"" دوو خه‌ڵات له ئه‌رمینیا به‌ده‌ست دێنێت "
خه‌لیفه به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا، كورته فیلمی \""میسی به‌غدا\"" به‌شداری له نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی جێنسان كرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فیلمه‌كه‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه و توانی له‌م فێستیڤاڵه‌دا دوو خه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌ویش خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆفیشناڵ و باشترین فیلم له لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاڵه‌وه.
خه‌لیفه روونیشی كرده‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاره فیلمێكی كوردی و به‌لژیكی، بتوانێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 19 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه له دایك بووی شارۆچكه‌ی زاخۆیه، له وڵاتی به‌لژیكا نیشته‌جێیه و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له بواری سینه‌ما به‌ده‌ستهێناوه.
كورته فیلمی پێشووی \""خاكی پاڵه‌وانان\"" 24 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، دیارترینیان خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین بوو."