لە کۆنفرانسی یەکێتی مامۆستایان چەند پێشنیار و راسپاردەدەکران و سەرۆکەکەشیان گۆڕدرا

لە کۆنفرانسی یەکێتی مامۆستایان چەند پێشنیار و راسپاردەدەکران و سەرۆکەکەشیان گۆڕدرا
27ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە کۆنفرانسی دوێنێی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان گۆڕدرا و چەند پێشنیار و راسپاردەیەکیش راگەیه‌ندران.

ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: دوێنی کۆنفراسی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەرێوەچوو و تێدا چەند راسپاردە و پێشنیار دەرکران لە بارەی ئابونە و ئەندامێتی و دەرماڵەی مامۆستایان و رەوشی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان .

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: ھەر لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان گۆڕدرا و مامۆستا عەبدولواحید حەمەد لە شوێنی ئەو وەک سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان دەست و بەندەش وەک جێگری سەرۆک دیاریکران.

گەرمیانی رونیشیکرده‌وە، ھەموو ئەو پێشنیار و راسپاردانەی کە لەو کۆنفرانسە دەرکراون پێویستە لە ماوەی کاری دوو ساڵی داھاتووی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جێبەجێ بکرێن.

دوێنێ بە بەشداری 236ئەندام، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆنفرانسی ئاسایی خۆی لە ھۆڵی میدیا لە شاری ھەولێر ئەنجام دا.
Top