له هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین چیرۆكی ساڵ راده‌گه‌یێندرێت
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی چالاكی وێژه‌یی/ هه‌ولێر سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بانگه‌وازی به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترین چیرۆكی ساڵی بڵاوكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چیرۆكنووسانی پارێزگای هه‌ولێر به‌رهه‌مه‌كانیان نارد، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان، بڕیاروایه سێ باشترین چیرۆكی ساڵ رابگه‌یێندرێت.
رێوره‌سمی خه‌ڵاتكردنه‌كه كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 27 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2013، له هوتێل چوارچرا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی چالاكی وێژه‌یی/ هه‌ولێر كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه دامه‌زراوه، چه‌ندین چالاكی سازكردووه، له‌وانه خه‌ڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك شاعیر به ئه‌زموون و لاو و سازكردنی كۆڕی شیعری هاوبه‌ش بۆ شاعیران.