عەبدولخالق یەعقوبی، لەبارەی نێوترین ئەزموونی ع.ع یوسف، دەدوێت
ئەم کۆڕە کاتژمێر چواری ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٤ تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر ٢٠١٣، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لە ماڵێ نووسەرانی هەولێر بەڕێوەدەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.
یەعقووبی لەم کۆڕەدا باس لەو ئەدەبە مینیمالیستییەی عەباس عەبدوڵڵا یوسف ناسراو بە (ع.ع یوسف) دەکات، کە راستییەکانی جیهانی بەردەست لە هەرا دەدات و رەخنەیان لێ دەگرێت.
لە هەمان کاتدا، یەعقووبی لایەنی جوانی ناسانە و باری لاوازی ئەو جیهانە شیعرییە لە رێگای تەتەڵە کردنێکی رەخنەکارانەوە دەخاتە بەرچاو.
یەعقووبی بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، کۆڕەکە لە درێژەی ئەو زنجیرە کۆڕانە دایە کە تا ئێستا و لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆ چەندین شاعیری هاوچەرخ گێڕاویەتی، شاعیرانی وەک: کەریم دەشتی، سوارە ئیلخانیزادە، دڵشاد عەبدوڵڵا، محەمەد ئەحمەدی (ساماڵ) و زانا خەلیل."