لە قەزای بەردەڕەش و شێخان خولی ژنی سەرکردە بەرێوەچوو

لە قەزای بەردەڕەش و شێخان خولی ژنی سەرکردە بەرێوەچوو
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بە بەشداری ٢٥ ئافرەتی دەڤەری بەردەرەش لە لایەن رێکخراوی کوردس و رێکخراوی مەند بۆ یەکسانی پرۆژەی ژنی سەرکردە لە خولێکدا ھاتە کردنەوە .

ماموستا ھێرش بەرپرسی رێکخراوی مەند بۆ یەکسانی رایگەیاند: ئەم خولە لە لایەن ھەر دوو رێکخراوی ناوبراو بە ھاوکاری رێکخراوە ناحکومیەکان بۆ کۆمەلێک ئافرەتی ھەر دوو قەزای بەردەرەش و شێخان ھاتۆتە کردنەوە کە خۆی لە چەندین بابەتی گرنگ دەگرێت و لە لایەن ماموستای پسپۆر شارەزا دەگوترێنەوە.

گوتیشی: بابەتەکان بریتین لە ئافرەت و خۆراگری و بندەستی , کۆمەلگا و ئابووری , ئافرەت و سیاسەت ...ھتد، ناوبراو ھۆکاری کردنەوەی ئەم خولەی بۆ ئەوەندە گەراندەوەبۆ ئەوەی ژنی سەرکردەوە بوونی زیاتر بێت لە دەڤەرەکە و ببێتە پردێک لە نێوان دەسەلات و کۆمەلگادا.
Top