زیاتر لە ١٠٠پۆلیسی ھاتووچۆ بەشداری لە خولێکی بەکارھێنانی ئامێری بێ تەل دەکەن
کارزان مەجید بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان راگەیاند: خولێکی تایبەت بۆ زیاتر لە ١٠٠ پۆلیسی ھاتووچۆ کردووە بەتایبەت بۆ ئەوانەی ئامێری بێ تەل بەکاردەھێنن لە شەقامە گشتییەکان.
ھەروەھا گوتی: ٢٠٠ ئامێری بێ تەلمان بۆ دابین کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێمەوە لەسەر بوجەی پەرەپێدانی ھاتووچۆ .