ژنانی کەس وکاری قوربانیان لە کوردستان و بەلقان و باشوری عێراق لە ھەولێر کەشتی ژیان دەست پێ دەکەن

ژنانی کەس وکاری قوربانیان لە کوردستان و بەلقان و باشوری عێراق لە ھەولێر کەشتی ژیان دەست پێ دەکەن
25ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بە ئامادە بوونی ئارام ئەحمد محمد وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و نوێنەری دەزگای شەھیدانی عیراق وبەرپرسانی رێکخراوی icmp لە عیراق و بە بەشداری نزیکەی ٤٠ لە ژنانی کەس و کاری قوربانیان لە شاری ھەولێر کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی بۆ دامەزرادنی تۆری ژنانی کەس وکاری قوربانیانی بێ سەرو شوێن کراو بۆ ماوەی ٣ رۆژ دەستی بە کارەکانی کرد.
کۆنفرانسەکە بەناوی کەشتی ژیان بۆ ماوەی سێ رۆژ لە لایەن رێکخراوی icmp بە ھاوکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەزگای شەھیدانی عیراق ئامادە کراوە بەمەبەستی دروست کردنی تۆری ژنانی کەس وکاری قوربانیان تاکو ھاودەنگ بن بۆ گەیاندنی ئێش و ئازارەکانی کەس وکاری قوربانیان.
لەوکۆنفرانسەدا ١٥ ژنی کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران لە ھەرێمی کوردستان و ١٥ ژنی قوربانیانی دەستی رژێمی پێشو لە باشوری عیراق و ١٠ ژنیش لە قوربانیانی ێربیا و کرواتیان و کوسوفوو ئامادەی دەبن.
ماسیو ھولیدەی نوێنەری رێکخراوی icmp لە وتەی دەست پێکی کۆنفرانسەکە ئامانجی کۆنفرانسەکەی خستە روو و رایگەیاند ،مەبەس لەو کونفرانسە ئاڵوگۆری ئازار و مەرگەسات و نەھامەتی ئەو ژنانەی کە کەسە نزیکەکانیان لە دەست داوە و ئاماژەشی بە دروست بوونی رێکخراوەکەیان کرد لە بەلقان کە
زیاتر گوتی: بۆ دۆزینەوەی ون بوانی قوربانی سێ بنەما ھەن ،دەبێ دەزگا و رێکخراوەکان و ھەموولایەک ھاوکار بێت و یاسای تایبەتی بۆ دابندرێ و تاکو چوارچێوەیەکی یاسای ھەبێ و دەست نیشان کردن و بەڵگەنامە.
لە وتەیەکدا ئارام ئەحمد محمد وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەگرنگەوە باسی لە بەستنی ئەم کۆنفرانسە کرد و کوتی: بەستنی ئەم کۆنفرانسە کە ناوی کەشتی ژیانە زۆر گرنگە بۆ بنیاد نانی پەیوەندی نیوان کەس وکاری قوبانیانی و دانانی بەرنامەی ھاوبەش بە مەبەستی لە یەکتری تێکەیشتن لە بەسەرھاتەکانی ئەم تاوانە و مەینەتیەکانیان کە بەسەریان ھاتووە و ئاڵوگۆر بیرورا و یارمەتی دانی یەکتری بۆ کەمکردنەوەی ئازار و خەمە جیماوەکانی تاوانەکان و سوود وەرگرتن لە تاقیکردنەوەی یەکتری بۆ چارەسەری کیشە دەروونیەکانیان.
زیاتر گوتی: ھەروەک سەردانی یەکتری بکە، ئاشنای بەسەرھات و ژیانی یەکتربن، گفتوگۆبکەن و لە ئەنجامیدا ببێتە مایەی چارەسەری بەشێک لە ناخۆشییەکانیان و ھەروەھا ببێتە تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوو کە دەتوانرێـت گەشەی پێ بدرێت.
Top