کورەکەی د.بەلقیس دۆسکی: دایکم نەمردووە
کەمێک بەر لە ئێستا ماڵپەڕی \""رووداو\"" بڵاوی کردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کوڕێ د.بەلقیس، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی رەتکردۆتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، دایکی ئێستا لە شاری بەغدایە بۆ پشکنینی پزیشکی و سبەی دەگەڕێتەوە هەولێر.
به‌لقیس دۆسكی، له شاری موسڵ له دایك بووه، له به‌غدا له كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری خوێندوویه‌تی، حه‌زی بۆ هونه‌ر وای كرد له بواری هونه‌ری شانۆش بخوێنێت و به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌و خانمه شانۆكاره كورده كه له بواری هونه‌ری موزیكیشدا چالاكی هه‌بووه، چه‌ند گۆرانییه‌كی به زمانی كوردی بڵاوكردۆته‌وه، ماسته‌رنامه‌كه‌ی له‌باره‌ی هونه‌ری شانۆ كوردییه و تێزی دكتۆراكه‌شی له‌باره‌ی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی شانۆی هاوچه‌رخی كوردییه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی وه‌ك مامۆستای هونه‌ری له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وانه‌ی دەلێتەوە و خاوه‌نی چه‌ندین کتێبی شانۆیی و ئه‌ده‌بییه."