د.بەلقیس كۆچی دوایی كرد

 د.بەلقیس كۆچی دوایی كرد
25ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەمرۆ بەیانی دكتۆر بەلقیس عەلی دۆسكی كە ناسراوە بە( ژیان ئەحمەد) لەبواری هونەری بەهۆی نەخۆشییەوە دڵی لە لێدان كەوت، جێی باسە ئەم هونەرمەندە بە پەنجاكان چۆتە سەر تەختیش شانۆ و گۆرانی گوتووە و یەكێك بووە لە كارمەندەكانی ئێزگەی كوردی لە بەغدا، یەكێك لە و گۆرانیانەی كە هەموو بەیانیان لە وئێزگەیە پەخش دەكرا بەدەنگی خوالێخۆش بێت دەگوترا( وەرە با بڕۆین بۆ ئەم باخانە بیكەین بە شایی و سەیرانە).

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی دەكەین.
Top