شاعیر و رۆژنامەنووس ئەمین بۆتانی لە نەخۆشخانەیە

شاعیر و رۆژنامەنووس ئەمین بۆتانی لە نەخۆشخانەیە
8ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- شاعیر و رۆژنامەنووس ئەمین بۆتانی، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی بۆتانی، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، دوو رۆژ بەر لە ئێستا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی بۆتانییەوە، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە لە نەخۆشخانە.

ئەوەشی خستە روو، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، بۆتانی ئێستا لە نەخۆشخانەی کۆمارییە لە هەولێر.

روونیشی کردەوە، بە بەراورد لەگەڵ دوو رۆژی رابردوودا، ئێستا باری تەندروستی باشترە. ئەمین بۆتانی، وەکو کەساتییەکی رۆشنبیری و ئەدەبی ناسراوە، ماوەی چەند ساڵێکیشە لە بواری راگەیاندندا کار دەکات.
Top