كۆنسێرتەكانی مەیدانی تەقسیم هەڵوەشیانەوە

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە بڕیار بوو رۆژی پێنج شەممە لە سەر داواكاری خەڵك و بە دەستپێشخەری چەندین رێكخراوی مەدەنی توركیا بە مەبەستی پشتگیری كردن لە ئارامی و هێوەر كردنەوەی بارودۆخی مەیدانی تەقسیم و كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكانی شارەكانی توركیا كۆنسێرتێك بۆ چەندین هونەرمەندی ناوداری توركیا وەكو سۆزان ئاكسو، دەمیر دەمیركان، سەرتاب ئەرەنەر و چەندین هونەرمەندی دیكە ساز بكرێت، بەڵام بە هۆی بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكان و نائارامییەكان لە مەیدانی تەقسیم، هونەرمەندەكان رایانگەیاندووە كە ئامادە نین بەشداری لەم كۆنسێرتە بكەن.
هەر یەك لە سۆزان ئاكسو، دەمیر دەمیركان و سەرتاب ئەرەنەر ئاماژەیان بەوە كردووە كە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم خزمەتی چەند گرووپ و لایەنێكی سیاسی دەكەن بۆیە ئەوان ئامادە نین هونەری خۆیان بكەنە قوربانی ئەجەندای پارت و لایەنە سیاسییەكان و بەشداری لەم كۆنسێرتە ناكەن.