5 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- به دروشمی \"به‌ره‌و دابین كردنی ئاساییشی خۆراك و ئاو له هه‌رێمی كوردستان\"" و به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێریی له په‌رله‌مانی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆ‌و كۆلیژه‌كانی كشتوكاڵ و نوێنه‌رانی سهندیكاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری وپسپۆرِان، بهرِێوهبهرایهتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی، مینی كۆنفرانسی پلانی كشتوكاڵی پارێزگاكه‌ی ساز كرد. سه‌ره‌تا فهرهیدهون عومه‌ر بهرِێوهبهری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژه‌ی به گرنگی كه‌رتی كشتوكاڵ له پارێزگاكه كرد‌و ئامانجه‌كانی به‌ستنی ئه‌م مینی كۆنفرانسه‌ی روون كرده‌وه كه دابین كردنی خۆراك و ئاوه، دواتر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌رتی كشتوكاڵ له پارێزگاكه‌دا وێرای هه‌وڵ و كۆششی كارمه‌ندان و سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه‌كان، بهلاَم پێویستی زۆری به هاوكاریكردنی هه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌یه، داواشی كرد بایه‌خێكی زۆر بدرێت به بواری وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵ و هاوكاریكردنی جووتیاران و له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی بازارِ بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كان و پشتكیری كردنیان. پاشان وه‌زیری كشتوكاڵ له گوته‌یه‌كدا سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له پلانی پێنج ساڵی رابردوودا كۆنفرانسه‌كان له‌سه‌ر ئاستی بهرِێوهبهرایهتییه ته‌كنیكییه‌كان ده‌به‌سترا، بهلاَم بۆ ئه‌م جاره برِیار درا له پارێزگا و ناوچه‌كاندا ببه‌سترێت تاكو راسته‌وخۆ پێداویستی و پرۆژه‌و تێبینییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگیرێت ئامانجی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی كشتوكاڵی وه‌زاره‌تی له به‌ستنی ئه‌م مینی كۆنفرانسانهشی به چه‌ند رێنماییه‌ك خستهرِوو، له‌وانه گرتنه‌به‌ری پره‌نسیبی شه‌راكه‌ت له نێوان وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندار و زانكۆكان بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، هاوكات بایه‌خدانی وه‌زاره‌تی روون كرده‌وه به پرۆسه‌ی ته‌واوكاری گشتی له به‌رهه‌مهێناندا كه جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر ئاڵوگۆرِكردن و دابین كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی له نێوان سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستاندا، ئاماژه‌شی به پێویستی له‌به‌رچاو گرتنی گۆرِانكارییهكانی كه‌ش و هه‌وا كرد كه كاریگه‌ریی به‌رده‌وامی بۆسه‌ر ئه‌م كه‌رته هه‌یه. دووپاتیشى كرده‌وه وه‌زاره‌ت له سیاسه‌تی خۆیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر به‌رهه‌مهێنان له یه‌كه‌ی گه‌وره‌دا له رێگای كۆمپانیا‌و كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه به مه‌رجێك مافی جووتیار دابین بكرێت، هه‌روه‌ها هانی بواری وه‌به‌رهێنانی دا له پرۆژه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێریدا، له خاڵێكی دیكه‌دا روونی كرده‌وه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كشتوكاڵ گرفتی زه‌وی و زاره له هه‌رێم، بۆیه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ش پلانی خۆی هه‌یه له رووی تهملیكه و تهسویهو چاره‌سه‌ر كردنی زێدهرِۆیی،بوونی رۆڵی ئافره‌تیشی له دارِشتنی پلانی كشتوكاڵ به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا چ له نێو فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت یان له نێو جووتیاراندا و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ به گرنگ وه‌سف كرد،دواتر فلیمێكی دیكۆمێنتاری ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی كشتوكاڵی سلێمانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا نمایشكرا، ئینجا تاوتوێكردنی ته‌وه‌ره‌كانی پلانی ستراتیژی 2014 -2018 به شێوه‌ی گروپ دابه‌شكرا كه بریتی بوون له بواره‌كانی باخداری و خانووی پلاستیك و زه‌وی وزار و پلان و توێژینه‌وه‌و رێنمایی و هه‌نگه‌وانی و په‌له‌وه‌ر و ڤێتێرنه‌ری و ئاودێری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ی كشتوكاڵ."