هه‌ولێر.. فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی رۆژی جیهانی منداڵ سازكرا

دوێنێ هه‌ینی 31 / ئایار 2013له پاركی مناره‌ی شاری هه‌ولێر فیستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای فیستیڤاڵه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی، پیشانگه‌ی فۆتۆگرافی ژماره‌یه‌ك منداڵی به‌هره‌مه‌ندی كرده‌وه، كه له ماوه‌ی رابردوودا، خولێكی تایبه‌ت به هونه‌ری فۆتۆگرافیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵ – هه‌ولێر بینیبوو.
دواتر فیستیڤاڵه‌كه به پێشكشه‌كردنی سرودی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستیپێكرد و پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا، پارێزگار رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ منداڵان دابین بكات و بتوانرێت نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست په‌روه‌رده بكرێت.
ئه‌و باسیشی له‌وه كرد، حكومه‌ت هه‌وڵیداوه ئاوڕی جدی له ژیانی منداڵانی ئاواره‌ی خۆرئاوای كوردستان بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كار بكه‌ن و رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه‌وه.
دواتر تیپی موزیكی سێوه به چه‌ند به‌رهه‌مێكی منداڵان فیستیڤاڵه‌كه‌ی رازانده‌وه و هه‌ریه‌ك له كاره‌كته‌ره‌كانی بواری منداڵان (نونو) و (مام عه‌وڵا) و كچه گۆرانیبێژی شاری كه‌ركووك (مه‌هتاب ماجد) و ژماره‌یه‌ك منداڵی به‌هره‌مه‌ندی دیكه گۆرانیان به زمانی كوردی و ئینگلیزی پێشكشه‌كرد. و هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری (بوكه‌ڵه)ی تایبه‌ت به منداڵان نمایشكرا.
هه‌روه‌ها تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی منداڵانی بارزان به چه‌ند تابڵۆیه‌كی هونه‌ری به‌شدارییان كرد.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵ ساڵانه به بۆنه‌ی یه‌كی حوزه‌یران، رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه فیستیڤاڵی هونه‌ری بۆ منداڵانی پایته‌خت ساز ده‌كات.