تی شێرتەكانی كوردستان بازاری دیاربەكریان گەرم كردووە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە لەم رۆژانەی دواییدا گەرموگۆڕییەكی یەكجار زۆر كەوتووەتە نێو بازارەكانی دیاربەكرەوە و رێژەیەكی یەكجار زۆر لە گەنجەكانی ئەو شارە روو لە دووكانەكانی جل فرۆشتن دەكەن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە هۆكاری ئەم گەرموگوڕییە فرۆشتنی تیشێرت و فورمی تۆپی پێی كوردستانە و گەنجانی دیاربەكر بە مەبەستی كڕینی ئەم تیشێرت و فورمانە روویان لە دووكانەكان كردووە و بەبێ پرسینی نرخ دەستیان بە كڕینی ئەم تیشێرت و فورمانە كردووە.
سەرچاوەكە هەروەها باسی ئەوەی كردووە كە ئەم تیشێرت و فورمانە لە ئەستەنبۆڵ و دیلوك دروست دەكرن و حكوومەتیش وەكو رابردوو لە دژی بڵاوكردنەوەی ئاڵای كوردستان و سیمبولەكانی كوردستان نییە، بۆیە گەنجانی دیاربەكر زۆر بە ئاسانی و بەبێ ترس دەست بە كڕینی ئەم تیشێرت و فورمانە دەكەن.