بڵاوكراوه‌كانی پێشانگای ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و چاپی تێدایه

له به‌رنامه‌ی كاری پیشانگاكه و كارتی داواتكردنی میوانانی پله جیاواز بۆ پیشانگاكه و بڵاوكراوه‌ی تایبه‌تی، ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی چاپه‌مه‌نی و زمانه‌وانی بوونیان هه‌یه و په‌یامنێری ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئاراسته‌ی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كۆمپانیای پیشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر كرد.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، له‌و باره‌یه‌وه وێرِای ئه‌وه‌ی به به‌رچاوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه داوای لێبوودن له‌و ههڵانهكرد، روونی كرده‌وه، ئه‌وان وهرگێرِی تایبه‌تییان هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی ده‌قه زمانه‌وانییه‌كان بۆ هه‌ر زمانێكی دیكه وهردهگێرِن خۆیان وردبینی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی دا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و چاپكراوانهی كه هه‌ڵه‌كانیان تێدایه بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه تا هه‌ڵه‌كان چاكدهكهنهوه، پاشان جارێكی دیكه چاپی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵه زمانه‌وانیانه‌ی له زمانی كوردیدا ده‌كرێت، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس مومتاز حه‌یده‌ری، ئاماهژی بۆ ئه‌وه‌كرد، زمانی كوردی له‌به‌رده‌م دوورِیانێكی مه‌ترسیداردایه و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیش خه‌می چاره‌سه‌ركردنی ناخۆن چونكه به بابه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتووی نه‌ته‌وه‌یی نازانن، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین تابلۆ نووسراوه‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كان و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و پزیشكان و ...هتد كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و چاپیان تێدایه و كه‌سیش لێی ناپێچێته‌وه.