ئەمساڵیش کورد بەشداری فێستیڤاڵی ساڵانەی فۆتۆگرافی جۆرجیادا دەکات

ئەمساڵیش کورد بەشداری فێستیڤاڵی ساڵانەی فۆتۆگرافی جۆرجیادا دەکات
15ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- هاوشێوەی ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش ژمارەیەک فۆتۆگرافەری کورد لەئاژانسی میترۆگرافی، بەشداری لە فێستیڤاڵی ساڵانەی فۆتۆگرافی لە وڵاتی جۆرجیادا دەکەن.

فۆتۆگرافەر و ئەندامی ئاژانسی میتۆرگرافی ئارام کەریم، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، ژمارەیەک فۆتۆگرافەر بەفەرمی بانگێشتی ئەو فێستیڤاڵە فراوانەی وڵاتی جۆرجیا کراون و بە کۆمەڵێک بەرهەمی فۆتۆگرافی بەشدارن.

ئەوەشی خستە روو، هەریەک لە فۆتۆگرافەران کامەران جەمال، بێساران تۆفیق، زمناکۆ ئیسماعیل، پەژار محەمەد و ئارام کەریم لەو فیستیڤاڵەدا بەشداری دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، رۆژی ٢٨ ئەم مانگە فێستیڤاڵەکە دەست پێدەکات و تاکو رۆژی چواری حوزەیرانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
Top