111 كچ خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه ئاسیاییه‌كانیان به ده‌ست هێنا

ئه‌م فیلمه به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له به‌شی پێشبڕكێی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئاسیاییه‌كان Pan- Asia له سینه‌ما سینه لۆمییه‌ر له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م فێستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
ئایدیای سیناریۆی ئه‌م فیلمه بیرۆكه‌ی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادییه و سیناریۆكه‌ی له لایه‌ن سینه‌ماكاری لاوی كورد به‌تین قوبادی نووسراوه.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئاسیاییه‌كان كه بریتی بوون له: هاله ئه‌نوه‌ری ـ فۆتۆگرافه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ئێرانی، نیكی بێدی ـ پێشكه‌شكاری رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن له به‌ریتانیا، دێڤید تسه كاشینگ ـ ده‌رهێنه‌ری شانۆ له به‌ریتانیا، هاردیپ سینگ كولی ـ نووسه‌ر و پێشكه‌شكاری رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن له به‌ریتانیا و سوومانترۆ قۆز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه كه‌لتوورییه‌كانی ماڵی ئاسیا و سه‌رۆكی فێستیڤاڵ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵیان پێشكه‌ش به فیلمسازانی سنه‌یی ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا كرد.
فیلمی \""111 كچ\"" له فێستیڤاڵی فیلمه ئاسیاییه‌كانی به‌ریتانیادا له لایه‌ن رخنه‌گران، په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسانی ئاماده‌بوو له فێستیڤاڵ پێشوازی لێكرا و رخنه‌گرانی ناوداری ئه‌ورووپی له گۆڤاره‌كانی \""هالیڤوود ریپۆرته‌ر\"" و \""نیووز ستیسمه‌ن\"" رخنه‌ی پۆزێتێڤ و ناسندنیان له‌سه‌ر نووسیوه.
ئه‌مساڵ بڕیار وابوو بۆ یه‌كه‌مین جار، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن به‌رپرسانی فێستیڤاڵه‌وه پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام براوه‌ی باشترین فیلم له رێوره‌سمی كۆتاییدا رانه‌گه‌یێندرا و براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته دوای ماوه‌یه‌ك راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌م فێستیڤاڵه ته‌نیا فێستیڤاڵی سینه‌مایی شاری له‌نده‌نه كه تایبه‌ته به فیلمه ئاسیاییه‌كان و هه‌وڵده‌دات سیمایه‌كی نوێی له سینه‌مای كیشوه‌ری ئاسیا بۆ هۆگرانی به‌ریتانی بخاته‌ڕوو.
فێستیڤاڵی فیلمه ئاسیاییه‌كان به نمایشی 12 فیلمی هه‌ڵبژارده له وڵاتانی جۆراوجۆری كیشوه‌ری ئاسیا، له‌وانه: هه‌رێمی كوردستان، ئێران، هیندستان، ژاپۆن، كۆریای باشوور، تایله‌ند، هۆنگ كۆنگ و تایوان له سینه‌ماكانی هونه‌ری ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن، له‌وانه: سینه‌لوومیه‌ر، ریۆ و ئای.سی.ئای له وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م فێستیڤاڵه له ساڵی 2008 هه‌موو ساڵێك له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تایبه‌ته به نمایشی فیلم گه‌لی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له‌وانه: چین، هیندستان، ڤێتنام، ژاپۆن و چه‌ندین وڵاتی دیكه و هه‌موو ساڵێك به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی به‌رچاوی ئاسیایی و هه‌ندێك له فیلمسازانی تازه پێگه‌یشتووی ئه‌م وڵاتانه تێیدا نمایش ده‌كرێت.
ئه‌مساڵ فیلم گه‌لێك له فیلمسازانی ناوداری ئاسیایی، له‌وانه: تاكه شی كیتانۆ، تاكاشی شیمیزۆ و میرا نایێر له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا نمایشكران.
فیلمی سینه‌مایی \""پاتانگ\"" له ده‌رهێنانی پراشانت بارگاوا، به‌رهه‌می وڵاتانی هیندستان و ئه‌مه‌ریكا، فیلمی سینه‌مایی \""گولله‌ی وه‌سه‌ركه‌وتوو\"" له ده‌رهێنانی پێن ئاك راتانگارانگ، به‌رهه‌می تایله‌ند، فیلمی سینه‌مایی \""شای به‌رازه‌كان\"" له ده‌رهێنانی یۆئان سنگ هوو، به‌رهه‌می كۆریای باشوور، فیلمی سینه‌مایی \""كه‌ره‌سته‌ی خاو\"" له ده‌رهێنانی كه‌رگ فیمۆند، به‌رهه‌می ئه‌فریقیای باشوور و به‌ریتانیا، فیلمی سینه‌مایی \""خه‌باتكار\"" له ده‌رهێنانی ئیرۆ دراسنین، به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكا، فیلمی سینه‌مایی \""ئه‌شكه‌نجه كرا‌و\"" له ده‌رهێنانی تاكاشی شیمیزۆ، به‌رهه‌می ژاپۆن و كۆمه‌ڵێك كورته فیلم له فیستیڤاڵی كورته فیلمه‌كانی \""شه‌پۆلی نوێی\"" وڵاتی هۆنگ كۆنگ له به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه بوون.
فیلمی \""111 كچ\"" كه له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی \""مژ فیلم\"" له ئاستی جیهاندا به شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بڵاوده‌كرێته‌وه، تا ئێستا له چه‌ندین فێستیڤاڵی گرینگی جیهانی نمایشكراوه، له‌وانه: له به‌شی تایبه‌تی \""سینه‌مای نوێی ئێران\"" له 42ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی رۆتێردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا، له به‌شی \""ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا\"" له 17ـ‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی پووسان له وڵاتی كۆریای باشوور و له 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سائۆپۆلۆ له وڵاتی به‌ڕازیل.
له پوخته‌ی سیناریۆی ئه‌م فیلمه 79 خوله‌كییه‌دا هاتووه؛ 111 كچی كورد نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك كۆماره‌كه‌یان ده‌نووسن كه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریان بۆ نه‌بینێته‌وه به كۆمه‌ڵ خۆیان ده‌كوژن، به شوێن ئه‌م نامه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت، نوێنه‌رێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
به‌شێك له ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی \""111 كچ\"" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا، ئایدیای سیناریۆ: به‌همه‌ن قوبادی، نووسه‌ری سیناریۆ: به‌تین قوبادی، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر: جه‌لال ساعیدپه‌ناه، مونتاژ: نیعمه‌ت نارنجی و به‌همه‌ن قوبادی، ئه‌كته‌ره‌كان: ره‌زا بێهبوودی، مێهدی سالی و مێهدی سادقی، ده‌نگهه‌ڵگر: حوسێن قوورچیان، دیزاینی دیمه‌ن: ناهید قوبادی، دیزاینی ده‌نگ و میكس: بۆتان ئۆغڵۆ، به‌رپرسی به‌رهه‌م: سۆران ئیبراهیم، موزیك: نیكی میرزا، یاریده‌ده‌ری دووه‌می ده‌رهێنه‌ر: بێری شه‌ڵماشی و به‌رهه‌مهێنه‌ر: عه‌باس غه‌زالی و به‌همه‌ن قوبادی ـ به‌رهه‌می ساڵی 2012."