ده‌ستپێكردنى خولى (جیهانى كار بناسه) راگه‌یه‌نرا

له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه له ئه‌كادیمیاى سویدى بۆ مه‌شق و راهێنان له‌هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونى ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى به‌رِێوه‌چوو، رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م خولى \""جیهانى كار بناسه\"" مرِۆ له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكرد.ێمى كوردستان به‌هاوكارى رێكخراوى یونسكۆ و له‌درێژه‌ى كاره‌كانى بۆ بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌رچووى ئاماده‌یی پیشه‌یى و په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان و بىَ كارن له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد، تێیدا 300 گه‌نج له‌ماوه‌ى 2 مانگدا له‌بوارى كارسازى و بنیادنانى پرۆژه‌ى بچووك راده‌هێنرێن.
وه‌زیرى كار له‌گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌م خوله ده‌بێته هۆى راهێنانیان له‌سه‌ر بوارى كارسازى و پرۆژه‌ى بچووك، هه‌ر یه‌ك له‌م ده‌رچووانه‌ى به‌شدارى له‌م خوله ده‌كه‌ن دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى خوله‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه قه‌رزى بچووكیان پێده‌درێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌و ئاشنابوون به‌كارى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌كه‌رتى تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت كچان و ئافره‌تان كه له خوله‌كه‌دا گرنگیان پێدراوه‌و به‌شدارى به‌رچاویان هه‌یه."