كتێبی "تێكست و دیدگه" كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانه‌وه

ئه‌م كتێبه له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی گشتی نووسه‌رانی كورده‌وه، له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
شوان سهرابی به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، كتێبه‌كه ئاراسته‌ی خوێنه‌ران و لێكۆڵه‌رانی كورد كراوه به ئومێده‌ی ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و روون و ئاشكرایان له‌لا پێكبهێنێت، كه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له چ ئاستێكدایه.
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌م كتێبه بۆ قوتابیانی زانكۆ بایه‌خی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت باسێكی ده‌رچوونی ئه‌كادیمی و ئه‌ده‌بیانه‌ی ده‌رچوون پێشكه‌ش بكه‌ن.
سهرابی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كتێبه‌كه تێكستێكی له‌خۆگرتووه و تیشك ده‌خاته سه‌ر كاروان و ئاراسته و تێرِوانینی كه‌سایه‌تییه‌كی كورد، كه له هه‌وڵی دروستكردنی پایه‌دارییه بۆ رۆڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، كه له دوا رۆژدا، ره‌نگه نه‌ك هه‌ر ناوی له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌ڵكو له ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به نه‌مری بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی وهربگێرِدرێته سه‌ر زمانانی زیندووی جیهان."