له هه‌ولێر داهاتی پێشانگایه‌ك بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراون ته‌رخان ده‌كرێت

به‌رپرسی ده‌زگای كه‌ڤاڵ، مه‌سعود مهلاههمز، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگای كه‌ڤاڵ بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری، نۆیه‌مین پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كار محه‌مه‌د فه‌تاح، له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م پێشانگایه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایێنێ و تابلۆكان بۆ فرۆشتنن، داهاته‌كه‌شی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ته‌رخان ده‌كرێت.
پێشانگاكه كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایار/ مایۆ 2013، له گه‌له‌ری میدیای شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.