پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی دەست پێکرد

بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی هۆشیار حسێن، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، ماوەی چەند ساڵێک بوو فێستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگاکە سارد و سڕیەکی تێ کەوتبوو، بەڵام دوای ئەوەی دووساڵ گرنگییەکی زیاتریان بە فێستیڤاڵەکە داوە.
گوتیشی \"دەمانەوێت لە رێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە بەهرەو تواناکانی قوتابیان نیشان بدەین تاکو بۆ ئەوەی هاندەر بێت بۆ گشت قوتابیەکانی دیکە و ئەوانیش کار بکەن بۆئەوەی لە ساڵی داهاتوودا بەشداری بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەوان لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی ساڵانە بەردەوام دەبن، هیوای ئەوەشی خواست لایەنی پەیوەندیدارەکان هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی بتوانین کاری باشتر پێشکەش بکەین."