ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی زەویەکانیان ماندەگرن

ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی زەویەکانیان ماندەگرن
30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بەپێی بڕیارێکی کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی بڕیاری وەرگرتنی زەویان هەیە، بەڵام دوای تێپەڕ بوونی چەند مانگێک تاکو ئێستا زەویەکانیانیان پێ نەدراوە و ڕۆژنامەنووسانی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆداکۆکی کردن لەو ڕۆژنامەنووسانە لەناو سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی مان دەگرن.

ئەو مانگرتە کە مۆڵەتی فەرمی بۆ وەرگیراوە بڕیارە ڕۆژی ٢ تاکو ٥ ئایار بەردەوام بێت و لەکاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لەناوباخچەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەست پێ بکات.

ئەم مانگرتنەی ڕۆژنامەنووسانی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژانامەنووسان، بۆ داکۆی کردنە لەو ١٦٩ ڕۆژنامەنووسەی کە بڕیاری پێدانی زەویان هەیە و تاکو ئێستا بەسەریاندا دابەش نەکراوە.
Top