یەكێتی ئافرەتان رادیۆیەكی تایبەت بەخۆی كردەوە

رادیۆی هێلین كە لەسەر شەپۆلی 103.6 پەخش دەكرێ، رادیۆی فەرمی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانە، ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێكدا بەبەشداری ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و رۆشنبیران و خانمانی بەئەزموونی كوردستان و هەولێر كرایەوە.
لە ئێستادا پەخسی ئەو رادیۆیە شاری هەولێر و دەوروبەری دەگرێتەوەو بەنیازن لە قۆناغی داهاتووە شەپۆلەكەیان فراوانتر بكەن.