حه‌وت رۆماننووس بۆ خه‌ڵاتی دیزمۆند ئیلیۆت، كاندیدكراون

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه، بڕیاروایه براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه له 27 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2013 ئاشكرا بكرێت و به‌های خه‌ڵاته‌كه‌ش 10 هه‌زار جونه‌یهی ئهستهرلینییه.
ئه‌م خه‌ڵاته به‌ریتانییه، له ساڵی 2003 به ناوی دیزمۆند ئیلیۆت كراوه، تا ئێستا شه‌ش خولی لێ به‌ڕێوه‌چووه.
رۆماننووسه كاندیدكراوهكانیش ئه‌مانه‌ن، بیاتریس هیچمان، ئانا رافیرات، سارا ریچارد، روزی گارلاند، رۆس باربه‌ر و جینی فاگان.
له ساڵی 2011 خانمهرۆماننوسی به‌ریتانی ئانجالی جۆزێڤ، له رێگه‌ی رۆمانی \"ساراسواتی پارك\"" ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه. "