به‌به‌شداری ده‌یان ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ خولێكی هۆشیاری كرایه‌وه‌

به‌به‌شداری ده‌یان ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ خولێكی هۆشیاری كرایه‌وه‌
15ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- فه‌رهه‌نگخانه‌ی رزگاری له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی رِزگاری ژێر ناونیشانی ( یاسا و مافی مرۆڤ) بۆكارمه‌ندانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆی كرده‌وه‌

عادل ساڵح به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگخانه‌كانی گه‌رمیان رِاگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش رِۆژانه‌ كاره‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌ یاساوه‌ هه‌یه‌و ده‌بێت له‌ رِووی یاساییه‌وه‌ شاره‌زاییان هه‌بێت بۆیه‌ به‌گرنگمان زانی ده‌یان كارمه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ ئاسایش و پۆلیس هوشیار بكه‌ینه‌وه‌.
Top