شاعیری كورد شاهرۆخ هه‌ورامی كۆچی دوایی كرد

هونه‌رمه‌ند شاعیر، نووسه‌ر و مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی شاهرۆخ هه‌ورامی، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سنه له پارێزگای كوردستان به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، به خێرایی گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه، له كاتژمێر 9ی شه‌وی پێنجشه‌ممه به هۆی وه‌ستانی دڵ ماڵئاوایی له ژیان و جیهانی زمان و ئه‌ده‌بیات و هۆگرانی ئه‌ده‌ب كرد.
هه‌ورامی كه نازناوی شیعرییه‌كه‌ی \""ئه‌هوه‌ن\"" بوو، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندین پارچه هه‌ڵبه‌ست و شیعری كوردیی بۆ سروود و گۆرانی و به‌رهه‌مه‌كانی گرووپی كامكاران له ئه‌لبومی \""شلێره\"" به ده‌نگی حوسێن شه‌ریفی و گرووپی عهندهلیبییهكان له ئه‌لبومی \""دووری\"" به ده‌نگی حوسێن شه‌ریفی و چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه‌ی كوردستان ئاماده كرد.
شاهرۆخ هه‌ورامی له رۆژی 22ی ئاب/ ئوگۆستی ساڵی 1953 له شاری سنه هاته دنیا، یه‌كێك له ئه‌ویندارانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و فارسی بوو كه ساڵانێكی زۆر له بواری شیعر و ئه‌ده‌بیاتدا خزمه‌تی كردووه و شیعر و هۆنراوه‌كانی چه‌ندین جار له بڵاڤۆك و گۆڤاره‌كان دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ورامی خاوه‌نی دوو دیوانی شیعری كوردی به ناوه‌كانی \""هێشتا هه‌ر هه‌م\"" و \""خۆشه‌ویستیی ره‌زه‌وی له ئاوێنه‌ی شاعیران و نووسه‌رانی كورددا\"" و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه شیعرێكی فارسی به ناوی \""چیت له تۆم خۆش ده‌وێت كرد؟\"".
هه‌ورامی مامۆستای خانه‌نشینكراوی به‌شی ئه‌ده‌بیاتی قۆناغی دواناوه‌ندی رێكخراوه‌ی فێركاریی و په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كوردستان بوو كه له‌گه‌ڵ حه‌وزه‌ی هونه‌ریی وڵاتی ئێران و پارێزگای كوردستان و ناوه‌نده‌كان و داموده‌زگا فه‌رهه‌نگییه‌كانی پارێزگای كوردستان له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و ئیداره‌كانی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستان و رێكخراوه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستان هاوكاری هه‌بوو.
په‌یامنێری ئاژانسی په‌یامنێر مه‌نسوور جیهانی، دیدار و وتووێژ و چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شاعیره كورده‌دا كردووه، له داهاتوودا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
دوایین به‌رهه‌می ئه‌م شاعیره ناسراوه به ناوی \""له گوڵ پرسیم یا محه‌مه‌د (د.خ)\"" له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای كوردستان له ساڵی 2011 چاپ و بڵاو كرایه‌وه. ئه‌و شاعیره به ئه‌زموونه خاوه‌نی زیاتر له 20 كتێب و به‌رهه‌می به‌پێزی ئه‌ده‌بییه له‌وانه: كۆمه‌ڵه شیعری كوردی و فارسیی پاڵه‌نگان ئه‌ڵماسی سه‌وزی هه‌ورامان، دیوانی شیعری ئایینی عاشق خوایه كه‌س نه‌زان و سێ دیوانی شیعری دیكه.
حه‌وزه‌ی هونه‌ریی وڵاتی ئێران له سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی كار و به‌رهه‌مه‌كانی ناوه‌نده‌كانی پارێزگاكانی حه‌وزه هونه‌رییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران له مانگی مای 2012 رێزی له‌و شاعیره كورد گرت و وه‌ك پێشه‌نگی هونه‌ری پارێزگای كوردستان له‌به‌ر سی ساڵ چالاكیی ئه‌ده‌بی قهدرناسیی لێ‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی گشتیی پارێزگای كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شیعر و موزیكی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوه‌ندی كوردستان بووه و زۆربه‌ی سرووده‌كان و ئاوازه كوردییه‌كانی نووسینگه‌ی موزیك و سرووده‌كانی سه‌ر به رێكخراوه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی وڵاتی ئێران به‌رهه‌می شاهرۆخ هه‌ورامی بوو.
له ماوه‌ی ساڵانی كار و چالاكیی خۆیدا زیاتر له 80 تابلۆی سوپاس و رێزلێنانی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای كوردستان و وڵاتی ئێران و نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ده‌ستهێنا و هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شیعری فه‌جر له ئێران، هه‌ڵبژارده‌ی شه‌ش خولی فێستیڤاڵی شیعری ره‌زه‌وی له مه‌شهه‌د، ئه‌هواز و ورمێ و هه‌ڵبژارده‌ی فێستیڤاڵ و كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی شیعری نه‌به‌وی بووه.
شاهرۆخ هه‌ورامی دیپلۆمای شانازی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی شیعری هاوچه‌رخی كوردی پێبه‌خشراوه و له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی شیعر و ئه‌ده‌بیات له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای كوردستان و ناوچه‌یی و وڵاتی ئێران‌دا ناوبژبوان و دادوه‌ر بووه."