سه‌د ساڵ به‌سه‌ر په‌یدابوونی موزیكی بلۆز له‌ ئه‌مه‌ریكا تێپه‌ڕ ده‌بێت

سه‌د ساڵ به‌سه‌ر په‌یدابوونی موزیكی بلۆز له‌ ئه‌مه‌ریكا تێپه‌ڕ ده‌بێت
2ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- موزیكژه‌نی ئه‌مه‌ریكی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌فریقی كریستۆفه‌ر هاندی، به‌ر له‌ سه‌د ساڵ یه‌كه‌م به‌رهه‌می موزیكی به‌ ستایلی بلوز له‌ ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كرد.

ماڵپه‌ڕی \"بی بی سی\""ـی عه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه‌، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پارچه‌ موزیكه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه‌ و به‌ ده‌ستپێكی په‌یدابوونی ئه‌م موزیكه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا دێت.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و موزیكه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و پێشوازی زۆری هه‌وادارانی موزیك له‌و ستایله‌ نوێیه‌ موزیكییه‌، دواتر له‌ ئاستی جیهاندا ناسێندرا و بڵاوكرایه‌وه‌."
Top