عه‌باسی كه‌مه‌ندی سەردانی هەڵەبجە دەكات

عه‌باسی كه‌مه‌ندی سەردانی هەڵەبجە دەكات
26ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هونه‌رمه‌ندی ناودار عه‌باسی كه‌مه‌ندی سه‌ردانی هه‌له‌بجه‌ی كرد و له‌لایه‌ن خدر كریم، سه‌رۆكی شاره‌وانی شارەوانی هەڵەبجە پێشوازی لێكرا.

شاره‌وانی هه‌له‌بجه‌ به‌گه‌رمی پیشوازی لە هونەرمەندی ناوداری كورد كرد و دوای دانیشتنێك له‌گه‌ل سه‌رۆك و جیگری شاره‌وانی هه‌له‌بجه‌ و ئاماده‌بوان دواتر سه‌ردانی قایمقامیتی هه‌له‌بجه‌یان كرد و له‌وی له‌لایه‌ن گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامی هه‌له‌بجه‌ و ه‌ پیشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی و وه‌فدی هاوریی كرد له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك دا قایمقامی هه‌له‌بجه‌ به‌گه‌رمی به‌خیر هاتنی هونه‌رمه‌ندی ناوبراوی كرد بۆهه‌له‌بجه‌ و هیوای ئه‌وه‌ی خواست له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دا بتوانیت شوینه‌كانی هه‌له‌بجه‌ به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ تاكو له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌ساته‌ بگات كه‌له‌لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌م شاره‌كراوه‌ دواتر هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانی كردوو له‌وی تاجه‌ گولینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داناو فاتیحه‌ی بۆرۆحی پاكی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌ خویند و دواتر له‌گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆهه‌له‌بجه‌ رونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌میكه‌ له‌به‌رنامه‌ی دایه‌ سه‌ردانی هه‌له‌بجه‌ بكات به‌لام به‌هۆی كاره‌كانی یه‌وه‌ بۆی نه‌كراوه‌ وه‌ ئیستا زۆر خۆم به‌خۆش حال ده‌زانم ئیستا له‌خزمه‌ت هه‌له‌بجه‌ و هه‌له‌بجه‌ییه‌كان دام پاشان سه‌ردانی مۆنۆمینتی هه‌له‌بجه‌ی كرد و له‌نزیكه‌وه‌ چاوی به‌و و ینانه‌كه‌وت كه‌له‌كاتی كیمیابارانكردنی هه‌له‌بجه‌دا گیراوه‌و ئیستا پاریزراون له‌ ئه‌رشیفی مۆنۆمینت دواتر به‌ریز هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی هینا بۆشاری هه‌له‌بجه‌






گوڵان- دلاوەر بامۆكی
Top