سلێمانی- رێکخراوی هاندانی مێینە بۆ کاری راگەیاندن یادی دامەزراندنی کردەوە

سلێمانی- رێکخراوی هاندانی مێینە بۆ کاری راگەیاندن یادی دامەزراندنی کردەوە
26ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- رێکخراوی هاندانی مێینە بۆ کاری راگەیاندن، یادی دامەزراندنی لە شاری سلێمانی کردەوە و چەند چالاکییەکی هونەری و رۆشنبیری پێشکەش کرد.

بەرپرسی رێکخراوی هاندانی مێینە بۆ کاری راگەیاندن فریاڵ فەیسەڵ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێکخراوەکەیان کار بۆ زیاتر هاندانی رەگەزی مێینە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ کردن و ئەنجامدانی کاری رۆژنامەوانی دەکات.

ئەوەیشی خستە روو، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی رێکخراوەکەیانەوە، دوێنێ سێشەممە چەند چالاکییەکی هونەری و رۆشنبیرییان ئەنجامدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، کاردەکەن بۆ زیاتر هاندانی ئافرەتان بۆ کاری راگەیاندن و بەشداری کردنیان لەسەرجەم کایەکانی کۆمەڵگە، بەردەوام و زیاتر دەبێت.
Top