له رۆژی جیهانی سینه‌ما یادێك بۆ سینه‌ما له هەولێر ساز ده‌كرێت
ئه‌م ئێواره یاده كه له سینه‌ماكانی رۆیاڵ مۆڵ ساز ده‌كرێت چه‌ندین بڕگه و به‌رنامه له خۆ ده‌گرێت له‌وانه دابه‌شكردنی چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی سینه‌مایی، و نیشاندانی چه‌ند ترایله‌رێكی فیلمی بیانی، نیشاندانی فیلمێكی تۆماری له‌سه‌ر سینه‌ما له كوردستان، نیشاندانی كورته فیلمی بیانی، نیشاندانی ترایله‌ری فیلمی كوردی گرفته‌كانی چارلی و خه‌ڵات كردنی 10 سینه‌ماكاری كورد وێڕای پێشكه‌ش كردنی چه‌ند وته‌یه‌كی تایبه‌ت به سینه‌ما له‌م یاده‌دا.
مه‌راسیمی یاد كردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی سینه‌ما رۆژی 28/12/2012 كاتژمێر 5ی ئێواره ساز ده‌كرێت و هاتن بۆ هه‌مووانه.