تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند : سه‌عات 10ى پێش نیوه‌رۆى رۆژى دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 17/12/2012 ، دانیشتنى ئاسایى ژماره (30) له خولى گرێدانى یه‌كه‌م له‌سالى چواره‌مى خولى سێهه‌مى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنه‌كه‌ش راوێژكارى راگه‌یاندن وتى : ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (30)ی ئاسایی به‌م شێوه‌یه بێت: 1ـ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆ كردنى پێشنیارى یاساى پاراستنى خاوه‌نداریه‌تى هزری و هونه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق. 2ـ په‌سند كردنى حساباتى كۆتایى ساڵێ 2011. 3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنى به‌ڕێز (چیا‌و بگرس صلیوا) بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق. 4ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى جێبه‌جێ كردنى یاساى ژماره (14)ى ساڵى 2008 حكومه‌تى عیراقى فیدراڵ (یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاخیى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى) . 5ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى ده‌سته‌ى نیشتیمانى بۆ دانوستان. 6ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى.