لەسەر لاپەڕەكانی قورئان یەكێتی زانایان پەیوەندی بە كونسولی ئێرانەوە كرد
بۆ ئەم مەبەستە یەكێتی زانایان ئایینی ئیسلامی كوردستان پەیوەندی بە كونسولی ئێرانەوە كرد.
مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: ئێمە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە شێوەی رەسمی قسەمان لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێرانو پارێزگاری هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كردووە، هەر سێكیان ئامادەباشیان دەربڕی، كە لێرەوە دەستخۆشی لە ئیدارەی گومرگی حاجی ئۆمەرانەوە دەكەین، كە بەم شەركە پیرۆزە هەڵستاونو نەیانهێشتووە ئەم لۆریانە لە ناو بازارەكانی كوردستانەوە بڵاوبكرێنەوە.
زیاتر گووتی: ئێمە پێشتر كە هەواڵی ئەوەمان گەیاندە كونسوڵخانەی ئێران، یەكسەر سەركونسوڵو جێگرەكەی سەردانیان كردینو، بەڵێنی ئەوەیان پێداین، كە ئەم كارە دووبارە نابیتەوە، بەڵام دیارە دووبارە بوویەوە، بۆیە هەر ئەمڕۆ پێوەندیمان پێیەوە كردەوە، راشیدەگەیەنین، كە ئەگەر ئەم حاڵەتانە بەم شێوازانە دووبارە ببنەوە، ئەوا خۆپیشاندان لە دژیان دەكەینو، كە ئەمەش لە رووی پاراستنی كەسایەتی وڵاتێكی وەك ئێران كە خۆی بە ولاتێكی ئیسلامی دەناسێنێت، بێگومان بە زۆر دەشكێتەوە.