به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی چاپ ده‌كرێنه‌وه
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌كادیمیای كوردی كه كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێیدا هاتووه شاعیر كورد شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی، كه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ناسراوه، له هه‌موو شاعیرانی سه‌رده‌می خۆی پتر بی ناز و كه‌متر ئاورِی لێدراوه‌ته‌وه، له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌كادیمیای كوردی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ژماره \"38\"" برِیاری به چاپدانه‌وه‌ی ته‌واوی شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره.
ئه‌كادیمیای كوردی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌ك له پسپۆرِ و شاره‌زایانی ئه‌م بواره پێكدێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره به ته‌واویی و بێ كه‌م و كورتی ئاماده بكرێت، وه‌ك چرایه‌ك ئاڵۆزیی و تاریكی ئه‌مرِۆی شاری كه‌ركووك بۆ كورد و توركمان و عه‌ره‌ب .... دابگیرسێت.
ئه‌كادیمیای كوردی، داوا له هه‌موو توێژه‌ران و نووسه‌ران و هه‌واداران و موریدانی شێخ ره‌زا ده‌كات به‌شداری و هاوكاری له‌م پرِۆژه‌یه‌دا بكه‌ن، هه‌ر پارچه شیعرێك، ده‌ستنووسێك، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شیعر و بۆنه‌كان و كه‌سایه‌تیی شێخ ره‌زایان لایه، یان زانیاریان هه‌یه، تكایه له رِێگای ئه‌م ئیمایلانه‌وه پێوه‌ندی بكات، مافی ئه‌و كه‌سه‌ش پارێزراوه.
[email protected] [email protected]"