په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری له مۆم دروستكراوی ستیڤن كۆلبێرت، لادرا
ئاژانسی \""ی‌و پی ئای\""ـی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی مۆزه‌خانه‌ی \""مدام توسو\"" دان روگسكی رایگه‌یاند، دروستكردنی په‌یكه‌ری ستیڤن كۆلبرێت كارێكی باش بوو و میوانانی مۆزه‌خانه و هه‌وادارانی ئه‌و كه‌ساتییه زۆر به‌م كاره دڵخۆش ده‌بن.
كۆلبرێت (48 ساڵ) له رێوره‌سمی په‌رده‌ر لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌بوو و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، په‌یكه‌ره‌كه به‌ڕدایه‌ك له‌و ده‌چێت كه تووشی شۆكی كردووه."